News
زانکۆی چەرموو ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠ - ٢٠٢١) بە خوێندنی ئاوێتە دەست پێدەکات
لە سێیهمین كۆبوونهوهی ئهنجومهنی زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بڕیاردرا بە : - دهستپێكی دهوامی فهرمی خوێندكاران له رێکەوتی (٤/ ١٠/ ٢٠٢٠). - وە بۆ چۆنیەتی خوێندنی ئۆنلاین و ئامادەبوون لەناو کەمپەس وە مانەوەیان لە بەشی ناوخۆیی دەتوانن لەڕێگەی کۆلێژ و بەشەکانیانەوە زانیاری تەواو وەرگرن. |
سەرۆکی زانکۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک دەدات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەشی کوردی .
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٨-٩-٢٠٢٠) لەسەر فەرمانی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو کۆبوونەوەیەکی (ئەنجومەنی بەشی کوردی) لە کۆلێژی پەروەردە و زمان رێکخرا. مەبەست لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ و راوێژ کردن بوو لەسەر بڕیاری هەڵپەساردنی بەشی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و کردنەوەی بەشەکە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ - ٢٠٢٢) بە گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی بەشی کوردی بە شێوەیەکی هاوچەرخ, وەک چۆن لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی دنیادا خزمەت بە زمانی دایک دەکرێت. پێشووتریش لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنیەک درا بە ناوی (ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ئامادەکرنی پڕۆپۆزڵ) . |
جینۆساید لە یاسا و بڕیاری نێودەوڵەتاندا (جینۆساید لە باشووری کوردستان)
بەشی دووەم و کۆتایی گۆران سەلام - ماستەر لە مێژوو لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا جینۆساید وەک چەمک و جۆر و سزا لە یاساو بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا شیکراوەتەوە. لەم بەشەیدا باس لە بەشێک لە تاوانەکانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تایبەت ماوەی فەرمانڕەوایەتی رژێمی بەعس دەرهەق بە گەلی کورد دەکەین. بە درێژایی فەرماڕەوایەتی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق جینۆساید دژی کورد لە باشوری کوردستاندا ئەنجامدراوە تایبەت لە سەردەمی بەعس ١٩٦٨ - ٢٠٠٣ گەیشتە ترۆپک و بە درێژایی ئەو ماوەیە (راگواستن، بەعەرەبکردن و بەبەعسیکردن) بوونی هەبووە. لە ١٩٧٩ دا رژێمی بەعس دەستی کرد بە جینۆساید کردنی کوردانی فەیلی و لە ١٩٨٣ دا (٨ هەزار) هاوڵاتی لە سەرجەم چین و توێژەکانی بارزانییەکان ئەنفالکران. هەر بەگوێرەی راگەیاندنی یونسکۆ لە ٢٢ / ١١ / ١٩٨٧دا داوا کرا دان بنرێ بە مافی کەلتوری نەتەوەیی کوردانی وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا. رێکخراوی (Amenestry International) لە لەندەن لە ١٤ / ٣ / ١٩٨٩ ئاماژەی بەتاوانی ١٩٨٥ی بەعسدا لە سلێمانی کە (٣٠٠) لاوی تەمەن (١٧ بۆ ٢٣)ی لە سێدارە داوە، لە ٤ / ٩ / ١٩٨٧ پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر هەمان کەیس ناڕەزایەتی دەربڕیوە. هەروەها لە ٣ / ١ / ١٩٨٨ (Amenestry International) ئاماژەی بە بەکارهێنانی ژەهری سالیۆم کردووە لەلایەن رژێمی عێراقەوە دژی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان. هەر لە هەمان ساڵ و لە ٢٣ / ٢ / ١٩٨٨ تا ٦ / ٩ / ١٩٨٨ شاڵاوەکانی ئەنفال بە (٨) قۆناغ ئەنجامدرا و تێیدا (١٨٢ هەزار) ژن و منداڵ و گەنج و پیری تێدا کرا بە قوربانی و گۆڕ بزرکران، لە ١٦ / ٣ / ١٩٨٨ رژێم به بۆمبی کیمیایی لە شاری هەڵەبجەی دا و (٥ هەزار) قوربانی لەسەرجەم چین و توێژەکان لێکەوتەوە. لەسەر ئەم تاوانە سەفیری ئوستورالیا لە (UN) نامەیەکی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی کورد داوە بە (UN)، لە ١٤ / ٤ / ١٩٨٨یشدا لیژنەیەک لە زانکۆی (Gent)ی بەلجیکی سەردانی کوردستانی کردووەو رایگەیاندووە کە هەڵەبجە مەرگ باڵی بەسەردا کێشاوە. ئەنجومەنی ئاسایشی (UN) لە ٩ / ٥ / ١٩٨٨ بەبڕیاری (٦١٢) بەکارهێنانی چەکی کیمیایی مەحکووم کردووە، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی (UN) لە ١٦ / ٩ / ١٩٨٨ ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی کورد کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ دا (٢٨) ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی ناڕەزاییان دژی سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بەکورد دەربڕیوە. راپۆڕتی فیدراسیۆنی جیهانی مافی مرۆڤ لە پاریس لە مانگی ١٢ی ١٩٩٠ تا مانگی ١ ی ١٩٩١ رایگەیاندووە راگواستنی چوار شاری کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، دواتر کۆمەڵەی گشتی (UN) لە ٤ / ٥ /١٩٩٠ باسی لە تاوانەکانی رژێمی عێراق لە دژی کورد کردووە، لە بەهاری ١٩٩١یشدا رژێمی بەعس لە پەرچەکرداری راپەڕین و شکستی لە جەنگی کوەیتدا هێرشی کردە سەر کوردستان، بەو هۆیەوە (١ ملیۆن) هاوڵاتی باشوری کوردستان لە ئاوارەبوون کە بە (کۆڕەو) ناسراوە، سەرئەنجام بە بڕیاری (٦٨٨)ی ئەنجومەنی ئاسایش هێڵی دژەفڕینی (٣٦) وەک لەمپەڕێک بۆ رێگری دووبارە قڕکردنی کورد دانرا. لیژنەی نەهێشتنی تاوانی ڕەگەزی (UN) لە ٢٣ / ٨ / ١٩٩١ داوای لە عێراق کرد ئاوارەبوونی کوردی عێراق بۆ ئێران روون بکاتەوە لەکاتی جەنگی عێراق - ئێران دا. ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لیژنەی مای مرۆڤی (UN) لە راپۆرتی ١٨ / ٢ / ١٩٩٢ دا بە (٩٦) لاپەڕە باسی تاوانەکانی رژێمی بەعسی دژ بە گەلی کورد کردووە. پەرلەمانی ئەوروپی لە بڕیارێکی تایبەتدا دەربارەی کورد لە ١٢/ ٦ / ١٩٩٢ دا لە (٦) خاڵدا داوا لە (UN) و (١٢) وڵاتی ئەوروپی دەکات بەهانای کوردەوە بچن، بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی (UN)یش لە ١٩٩٣ لەخاڵی (٩٧ بۆ ١٠٣) دا ئاماژەی بەوە کردووە کە جینۆساید لە دژی کورد ئەنجام دراوە. |
جینۆساید لە یاسا و بڕیاری نێودەوڵەتاندا (جینۆساید لە باشووری کوردستان)
بەشی یەکەم گۆران سەلام ــ ماستەر لە مێژوو کە پێکەوە بەمانای لەناوبردنی رەگەزیی یان پاکتاوی رەگەزی دێت یان بە واتای پێشێلکردنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ دێت، بۆیە لەیاسای نێودەوڵەتاندا قەدەغە کراوە، کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە دژی تاوانکاری فاشیستەکان بەتەواوی جێگیر بووە. کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشت بە بەندی شەشەمی دادگای نۆرنبێرگ دەبەستێ کە(جینۆساید واتە پێشێلی تەواوی مافی کۆمەڵی مرۆڤایەتی هەروەک چۆن فەوتاندنی مرۆڤ نیشانەی رەتکردنەوەی مافی بوونی ژیانە، ئەوەش رەفزکردنەوەی دانپێدانانە بە مافی بوون و سوکایەتی کردنە بە سەرجەمی مرۆڤایەتی و ژیانێکی قەرەبوونەبووەوە درووست دەکات سەرجەم کەلتووری شارستانی کۆمەڵی مرۆڤ دادەماڵێ و دژی یاسای رەوشت و ناوەڕۆک و مەبەستی نەتەوە یەکگرتووەکان رادەوەستێ). - جۆرەکانی جینۆساید ١- جینۆسایدی فیزیکی: بریتییە لە کوشتن بەهەموو جۆرەکانیەوە. ٢- جینۆسایدی بایۆلۆژی: بریتییە لە رێگری لە زیادبوون و دابەشکردنی کۆمەڵ و خێزان لەیەکتری. ٣- جینۆسایدی کەلتوری: بریتییە لە قەدەغەکردنی زمان و رۆشنبیری و مێژوو و شێواندنی شارستانیەت. ٤- جینۆسایدی ئابووری: بریتییە لە وێرانی و تاڵانکردن. بەگوێرەی بەڵگەنامەکان دەبێت تاوانبارانی تاوانی نێونەتەوەیی بدرێنە دادگای نێونەتەوەیی وەک: ١- پەیماننامەی سزادانی تاوانکاری تاوانی جەنگ کە لە ١٣ / ١ / ١٩٤٢ دەرچووە. ٢- پەیماننامەی بەرپرسیارکردنی نازییەکان بەهۆی تاوانەکانیانەوە کە لە ٣٠ / ١٠ / ١٩٤٣دەرچووە. ٣- دەستوری دادگای جەنگ کە لە ٨ /٨ /١٩٤٥ دەرچووە. ٤- بڕیاری کۆمەڵی گشتی UN کە لە ١٣ / ١ / ١٩٤٦ و ٣١ / ١٠ / ١٩٤٧ دەرچووە. ٥- پەیماننامەی جنێف دەربارەی داکۆکیکردن لە قوربانیانی جەنگ کە لە ١٢ / ٨ / ١٩٤٩ دەرچووە. ٦- پەیماننامەی ١٩٤٨دەربارەی قەدەغەکردنی جینۆساید و سزا خستنە سەر تاوانکاری. جۆری تاوانەکانی جینۆساید لەبەندی دووەمی پەیماننامەی ١٩٤٨ ی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە و دەڵێت: ١- کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵ. ٢- زیان گەیاندن بە لەش و شێواندنی بیری ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە. ٣- بە ئەنقەست دانانی ئەو کۆمەڵەیە لەژێر بارودۆخێکی سەختدا کە ببێتە هۆی فەوتاندنی. ٤- تەگەرە خستنە سەر منداڵبوون لە نێو ئەو کۆمەڵەیەدا. ٥- بەزۆر راگواستنی منداڵ لەو کۆمەڵەیەوە بۆ کۆمەڵەیەکی تر. نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٩ / ١٢ /١٩٤٨ سزای خستە سەر تاوانکارانی جینۆساید. لە ٢٨/ ٥ / ١٩٥١ دا دادگای دادی نێودەوڵەتی وەک سزا ئەمەی پەسەندکرد دژی جینۆساید. لیژنەی یاسای نێودەڵەتان لە بەندی (١٩)ی پڕۆژەکەیدا هەڵوێستی جیهانی دژی جینۆساید راگەیاند. لە بەندی سێی پەیمانی ١٩٤٨دا هاتووە جگە لە تاوانی راستەوخۆی جینۆساید بەڵکو سزا بۆ هەموو ئەمانەش هەیە: ١- جینۆسایدکار. ٢- پیلاگێڕان بەمەبەستی جینۆساید ٣- هاندانی راستەوخۆ و ئاشکرا بۆ ئەو مەبەستە. ٤- هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی جینۆساید. ٥- بەشداریکردن لە جینۆساید دا. لە بەندی (٤)ی پەیمانی ١٩٤٨ دا سزا بۆ کەسانی ئەرکدار دانراوە بەبێ رەچاوکردنی یاسای وڵاتەکەی خۆی. لە بەندی (٦)دا هاتووە دەکرێ لە دادگایەکی ناوخۆدا تاوانبار دادگایی بکرێ بۆ ئەوەی دادگاکەش سەربەخۆ بێت، دەبێت لەلایەن بەشدارانی پەیمانەکەوە هاوکاری ئەو دادگایە بکرێت. یاسای تازەی نێودەوڵەتان لە ١٩٧٧دا قەدەغەی لەناوبردنی ژیان و ژینگە و گیاندارانی راگەیاندووە. لە ٢٧ بۆ ٢٩ی تەموزی ١٩٨٤دا کۆنفرانسی جیهانی کۆمەڵەی نێونەتەوەیی بۆ بەرگریکردن لە زمان و شارستانی ئەو میلـلەتانەی کە بەر هەڕەشەی لەناوچوون دەکەون لە ئیتاڵیا بەسترا بۆ داکۆکی لە گەلی کورد. |
بەڕێوەچوونی ئاهەنگی خولی سێیەمی دەرچووان لە زانکۆی چەرموو
ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی (١٧/ ٩/ ٢٠٢٠) لە گۆڕەپانی کەمپی بناری مەقان ئاهەنگی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و نوێنەری دام و دەزگا حکومیەکانی سنورەکە و لایەنە سیاسیەکان و خانەوەدای خوێندکاران بەڕێوەچوو. سەرەتای ئاهەنگەکە بە وتەی بەڕێز (پ.ی.د. هونەر ئەمین حەسەن) سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاهەنگی خولی سێەمی دەرچووان دەستی پێکرد, دواتر بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ وتەی زانکۆی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی خۆیی ئاڕاستەی خوێندکاران و کەس و کاری خوێندکاران کرد دەستخۆشی و سوپاسی لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد, هەر لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەشی کوردی دانەخراوەو مژدەی کردنەوەی (سەنتەری کوردناسی- پ.د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ) بە ئامادەبووان راگەیاند, دواتر بەڕێز (د. ئامانج عبدالله سعید) بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکدا پیرۆزبایی لە خوێندکاران و دەستخۆشی زۆری لە زانکۆی چەرموو کرد کە بۆڵۆنیا پرۆسێس بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات و, هەروەها وتی زانکۆی چەرموو جێگەی ئومێدی گەورەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەروەها خوێندکار (ڕێکار رەحیم) وتەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی پێشکەشکرد, پاشان لە کۆتاییدا مەراسیمی سوێندخواردن و داواکردنی بڕوانامە ئەنجامدراو, بە خۆشی شادی و وێنەگرتنی یادگاری خوێندکاران کۆتایی هات بە مەراسیمەکە. زانکۆی چەرموو لە ساڵی (٢٠١٤) دامەزراوە, تا ئێستا سێ خولی دەرچووانی ئەنجامداوە و بۆ ئەمساڵیش (٦٥٠) خوێندکاردەرچوون لە سێ کۆلێژ کە دابەش بوون بەسەر (١٢) بەشدا . |
بەڕێوەچوونی سێ سیمینار لە لایەن تیمی بەشداربووی ئایرێکس بە شێوەی ئۆنڵاین
ئێوارەی دووشەممە ڕێکەوتی (١٤/ ٩/ ٢٠٢٠) لە کاتژمێر 8:30 تا 11:00 شەو سێ سیمینار بە شێوەی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی زنکۆمان بەڕێوەچوو لە لایەن تیمی بەشدار بووی ئایرێکس کە زیاتر لە (٨٠) مامۆستا بەشداربوون، . سیمینارەکان لە لایەن ئەم بەڕێزانە وە پێشکەش کران سیمیناری بەڕێز (د. لاجان محمد امين عثمان) بە ناونیشانی (هەڵسوکەوت و ئیتیکی ئۆنڵاین) و هەروەها سیمیناری بەڕێز (د. پشتیوان فەرەج) بە ناونیشانی (بەکارهێنانی ڤیدیۆ لە خوێندنی ئەلیکترۆنی) و سیمیناری بەرێز ( د. کاروان عبدالرحمن مصطفى) بە ناونیشانی ( پۆلەکەت رێکبخە- بە ئۆنڵاین کردنی کارەکانی خوێندکار) بەشی (١ و ٢)، جێگەی باسە تیمی ئایرێکسی ئەمریکی بەشداربوون لە سیمینارەکان. پرۆگرامی ئایرێکس لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەرپەرشتی و سپۆنسەری دەکرێت بە هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەم ساڵ خولێکی دو مانگ نیوی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، هەر زانکۆیەک بە تیمێک لە مامۆستایان بەشداربوون، ئامانج لەم پرۆگرامە شێوازی بە ئەلیکترۆنی کردنی خوێندن و بە ئۆنڵاین کردنیەتی. |
مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو توێژینەوەیەکی پەسەند کرا بۆ بڵاوکردنەوە
بەڕێز (م. شادیە سعداللە عبداللە) پسپۆڕی بواری کتێبخانە و مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە و زمانی زانکۆمان توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی ( واقع تفعيل إدارة المعرفة في مجتمع المعلومات) لە ڕێکەوتی (١٢/ ٩/ ٢٠٢٠) لە گۆڤاری (الفنون والأدب و علوم الأنسانيات و الأجتماع) لە ( كلية الأمارات للعلوم التربوية فرع الجامعة الأوروبية- سالزبورغ- النمسا) پەسەند کرا بۆ بڵاو کردنەوە. |
مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بەشداری لە دوو وۆرکشۆپی ئۆنڵاینی بواری کتێبخانە کرد
بەڕێز (م. شادیە سعداللە عبداللە) پسپۆڕی بواری کتێبخانە و مامۆستا لە زانکۆمان بەشداری لە وۆرکشۆپێکی ئۆنڵاینی تایبەت بە بواری کتێبخانە کرد بە ناونیشانی ( الحوسبة السحابية - Cloud Computing و أهميتها للمكتبات و مراكز المعلومات) لە ڕێکەوتی (٢٢/ ٨/ ٢٠٢٠) لە ( جمعية إختصاصي المعلومات و المكتبات و التوثيق العراقية). هەروەها بەشداری وۆرکشپێکی ئۆنڵاینی (١٣٠) خولەکی کرد بە ناونیشانی (رهان المعرفة في اللغة العربية في تشبيك المدونات اللغوية العربية) لە (المركز الفهرس العربي) لە ڕێکەوتی (١١/ ٨/ ٢٠٢٠). |
مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بەشداری لە دوو کۆنگرەی ئۆنڵاینی تایبەت بە بواری کتێبخانە کرد
بەڕێز (م. شادیە سعداللە عبداللە) پسپۆڕی بواری کتێبخانە و مامۆستا لە زانکۆمان بەشداری کۆنگرەیەکی ئۆنڵاینی زانستی تایبەت بە بواری کتێبخانە کرد بە ناونیشانی ( دور المکتبات و مراکز المعلومات في دعم عملية التعليم عن بعد) لە ڕێکەوتی (٥-٦/ ٨/ ٢٠٢٠) لە ( جمعية المكتبات و المعلومات الكويتية). هەروەها بەشداری وۆرکشپێکی ئۆنڵاینی (١٢٠) خولەکی کرد بە ناونیشانی (مجمع ملك عبدالعزيز للمكتبات الوقفية: روؤية إبداعية مستقبلية) لە (المركز الفهرس العربي) لە ڕێکەوتی (١٤/ ٧/ ٢٠٢٠) |
1-10 of 508