بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان

posted Dec 18, 2017, 1:40 AM by Directorate of Information Technology   [ updated Dec 18, 2017, 1:51 AM ]
ڕۆژی (17/12) دانراوە بە رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەم بۆنەیەوە زانکۆی چەرموو وەکو ڕێزو وەفایەک بۆ ئاڵای کوردستان ئەم یادەی بەرز ڕاگرت، زانکۆی چەرموو بە هاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ڕۆژی (17/12/2017) بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری دامودەزگا و فەرمانگە حکومیەکان و نوێنەری حزبەکان و کۆمەڵێ  ئەفسەرو پێشمەرگەی گیان فیدا لە گؤڕەپانی کۆلێژی پەروەردەو زانستە سروشتییەکان ئەم یادەی بەرز ڕاگرت، سەرەتای یادەکە بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان ووتەی بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو بە بۆنەی یادەکە و بە خێر هێنانی میوانانی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، دواتر دابەشکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هەندێک خوێندکارەوە بۆ میوانان و نمایشکردنی ئاڵاکە بەڕێزەوە بۆ ئامادەبووان. 














Comments