بەشداریکردنی زانکۆی چەرموو لە کەڕنەڤاڵی ساڵانەی کۆلارە

posted Apr 30, 2019, 1:28 PM by Twana Hadi   [ updated Apr 30, 2019, 1:52 PM ]
ئەمڕۆ بەرواری (30/4/2019) لە بەرزاییەکانی بانی مەقانی چەمچەماڵ دووەمین کەڕنەڤاڵی ساڵانەی کۆلارە بەڕێوەچوو، وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. بارام ‌أحمد حمە‌امین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەشداربوون لە کەڕنەڤاڵەکە،  چالاکیەکانی کەڕنەڤاڵەکە بریتی بوون نمایشی جلوبەرگی کوردی و نمایشی کتێب و نمایشی کەل و پەل و کەرەستەی کوردەواری و نمایشی ئەسپ سواری و گۆرانی و مۆسیقای کوردی، بەشداربووانی کەڕناڤاڵەکە بریتی بوون لە دامو دەزگا حکومیەکان وەکو قوتابخانەو پەیمانگاو زانکۆو ڕێکخراوە ناحکومیەکان و گروپ و کۆمەڵەکان، کارو چالاکیەکان هەر لایە و بە گوێرەی پسپۆڕیەکەی خۆی نمایشی هەبوو ، زانکۆی چەرموویش خێمەیەکی هەڵدابوو کە چەند چالاکی و نمایشی تێدابوو وەکو کاری دەستی و لیژنەی پێشوازی.ئەم کەڕنەڤاڵە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕێکی دەخات ساڵانە بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەری گەنجانی شۆڕش و بە چاودێری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ.




Comments