News‎ > ‎

بەسەر کردنەوەو ڕێنمایی پێدان بە پۆلیس و پاسەوانانی زانکۆ

posted Mar 18, 2020, 1:03 PM by Twana Hadi   [ updated Mar 18, 2020, 1:21 PM ]
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئەمشەو رێکەوتی (١٨-٣-٢٠٢٠) هەردوو بەڕێزان (م. ئاکۆ خالید) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕێز (م. هاوار رفعت) بەڕێوەبەری چالاکیە هونەریەکان و راگەیاندن, یەکەی پاسەوانان و پۆلیسی زانکۆیان بەسەر کردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لێیان و هەواڵ پرسینیان و دەستخۆشی لێکردنیان کە بەردەوامن لە کارەکانیان,  هەروەها پێدانی  هەندێک لە کەل و پەلی خۆپارێزی تەندروستی وەک (پاکژکەرەوەو دەمامک و دەستکێش), مەبەست لەم بەسەر کردنەوەیە گەیاندنی پەیامی سەرۆکی زانکۆ بوو کە زانکۆ بە پێزانینەوە لە کارەکانیان دەڕوانێت و دووپاتکردنەوەی پابەندی بوو بە ڕێنماییە خۆپارێزیە تەندروستیەکان. 


Comments