بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سەلامەتی/ هۆبەی کۆمەڵایەتی دوو پانێڵی بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخست

posted Nov 26, 2019, 2:14 AM by Twana Hadi   [ updated Nov 26, 2019, 12:15 PM ]
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٦/ ١١/ ٢٠١٩) بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سەلامەتی/ هۆبەی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی چەرموو دوو پانێڵی لە هۆڵی (پ.د. حمید مجید)ی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێکخست.
سەرەتای چالاکییەکە وتاری سەرۆکی زاکۆ لە لایەن بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) خوێندرایەوە دواتر وتاری بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سەلامەتی لە لایەن بەڕێز (م. شوان محمد أمین)ەوە خوێندرایەوە. دواتر پانێڵی یەکەم بەرێوەچوو پانێڵیستەکان بانگکرانە سەر ستەیج بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان بەم شێوەیە بەڕێز (لەتیف فاتیح فەرەج) (ڕۆڵی جەنگ و ململانێ لە تەشەنەکردنی لاقەکردن) ، بەرێز (م. پەرژین جبار محمد) (کاریگەرییەکانی توندوتیژی دژی ژنان لەسەر دروستی دەروونیان) ، بەڕێز (لەیلا عەبدوڵا) (شەڵتەرو کێشە کۆمەڵایەتییەکان) پانێڵی یەکەم لە لایەن بەڕێز (م. شۆخان محمد) بەڕێوەبرا، پاشان دەرفەت بۆ سەرنجی ئامادەبووان لەسەر بابەتەکانی پانێڵەکە ڕەخسێنرا.
پاشان دوای پشوو وەرگرتنێک پانێڵی دووەم دەستی پێکرد بەم شێوەیە بەڕێز (رائد هێمن علی رەسوڵ) (یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لە چەمچەماڵ) ، بەڕێز (م. وەهاب عومەر کاکەحەمە) (ڕۆڵی پیاوانی ئاینی لە کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان) ، بەڕێز (کنێر عبداللە) (پێشنیارەکان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی) کە لە لایەن بەڕێز (م. شوان محمد أمین) بەڕێوەبرا، پاشان دەرفەت بۆ سەرنجی ئامادەبووان لەسەر بابەتەکانی پانێڵەکە ڕەخسێنرا، لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی چەرموو بەخشرایە پانێڵیستەکان.



Comments