بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (Health and Safety Basics) سازدەکات

posted Jan 31, 2019, 10:04 AM by Twana Hadi   [ updated Feb 27, 2019, 12:08 PM ]
رۆژی یەک شەممە بەرواری (3/2/2019) بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی وۆرکشۆپێک سازدەکات بە ناونیشانی (‌Health and Safety Basics) بۆ بەڕێز (ئامانج رەشید) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی کۆمپانیای (لاڤارج) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ کاژێر (9)ی سەر لە بەیانی، ئەم وۆرکشۆپە وا پێویست دەکات کە سەرجەم بەڕێزان ئەندازیارانی بەڕێوەبەرێتی ئەندازەو پرۆژەکان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی هونەری و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی بەشە ناوخۆییەکان و فەرمانبەرانی لیژنەکانی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئامادەی بن، چونکە ئەم وۆرکشۆپە بۆ برەودانە بە چۆنێتی ڕاپەڕاندنی کارەکانی فەرمانبەرە بەڕێزەکانە، وە لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە بەشداربووانی ئەم وۆرکشۆپە.
هاتن بۆ هەمووانە ... مامۆستایان خوێندکاران

وێنەی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکە






Comments