بەڕێوەچوونی چالاکییەک بە ناونیشانی (ئەنفال خەمی نەتەوەیەک) لە زانکۆی چەرموو

posted Mar 3, 2019, 1:45 AM by Twana Hadi   [ updated Mar 3, 2019, 2:10 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (3/3/2019) سەنتەری توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید لە زانکۆی چەرموو هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەک بە ناونیشانی (ئەنفال خەمی نەتەوەیەک) لە هۆلی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ, سەرەتای چالاکیەکە بە ساتێک وەستان بۆ روحی پیرۆزی سەروەرانی نیشتیمان دەستی پێکرد و دواتر بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو بەخێرهاتنی ئامادەبووان و کەس و کاری ئەنفالکراوانی کرد وە باسی هاوکاری هەموو لایەک کرد بۆ ئەم کەیسە گرنگەی نەتەوەکەمان. دواتر بەڕێز (حاکم رەمک رەمەزان) قایمقامی قەزای چەمچەماڵ  وتەیەکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان  سەنتەری تاوانەکانی ئەنفال و جینۆسایدی زانکۆی چەرموو و مۆنۆمێنتی ئەنفال لە سنورەکە بۆ تەواوکردنی کاری یەکتر. لە بەشێکی دیکەی چالاکیەکەدا بەڕێز (د. تەلار سالار) سەرۆکی سەنتەر کورتە باسێکی دەربارەی کارو چالاکیەکانی سەنتەری  توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید بۆ ئامادەبووان خستەڕوو, پاشان بەڕێز (د. هونەر أمین) پسپۆڕی بواری تاوانی نێودەوڵەتی بابەتێکی بە ناونیشانی (کارکردن لەسەر بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکان بۆچی؟) پێشکەش کرد, دواتر گروپی شانۆی زانکۆمان نمایشێکی شانۆییان بە ناونیشانی (پەپولە باڵ سوتاوەکان) نمایشکرد. لە کۆتاییدا چاوپێکەوتنێکی زیندو لەگەڵ بەڕێز (رەزا حەسەن) جەلەمۆردی کە شایەتحاڵی ئەنفالە لە لایەن (گۆران سەلام) توێژەری سەنتەرەوە ئەنجامدرا.







Comments