بەڕێوەچوونی چالاکییەک لە زانکۆی چەرموو بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک

posted Feb 21, 2019, 6:20 AM by Twana Hadi   [ updated Feb 21, 2019, 8:44 AM ]
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (21/2/2019) کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی زمانی دایک بەشی کوردی (کۆلێژی پەروەدەو زمان)ی زانکۆمان لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بانی مەقان چالاکییەکیان لە ژێر ناونیشانی (زمان ناسنامەی نەتەوەییمانە) بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران ڕێکخست، سەرەتای چالاکییەکە دوای وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و وتنەوەی سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکارەوە بە کۆرس،سەرەتا بەڕێز (م. ئاسۆ عمر) وتاری سەرۆکایەتی بەشی کوردی پێشکەش کرد و دواتر بەڕێز (م. سۆزان سعداللە) وتاری راگرایەتی کۆلێژی خوێدنەوە، دواتر بەڕێز (د. هونەر أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕیوەبردنی سامانی سروشتی لەبری سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر دووبابەت لە لایەن (د. سامان عزالدین) و (م. مستەفا رەزا) لە بارەی زمانی کوردیەوە پێشکەش کرا، دواتر پارچە مۆزیکێک لەلایەن خاتو (شینێ مستەفا)ە بە ئامێری ( سەنتور) عەزف کراو پارچە هۆنراوەیەک لە لایەن (دیار خلیل)پێشکەشکرا، لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێز لێنانی زانکۆ بەسەر چەند مامۆستایەک دابەش کرا. 










Comments