بەڕێوەچوونی چەند چالاکییەک لە لایەن گروپی Think Bigی خوێدنکارانی زانکۆ

posted Dec 8, 2018, 11:50 PM by Twana Hadi   [ updated Dec 9, 2018, 1:22 PM by Salah Raza Saeed ]
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی (16) رۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی  توندوتیژی بەرامبەر ژنان کە هەموو ساڵێک لە (25) نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکات ، گروپی (Thin Big) هەلدەسێت بە بەڕێوەبردنی ئیڤێنتێک لە ژێر ناونیشانی (مافەکانی ژن، مافی مرۆڤن)، لە چالاکیەکەدا چەندین سیمیناری ئینگلیزی و کوردی پێشکەش دەکرێن لەگەڵ خستنەڕووی ئامار و نمایشی شانۆگەری و چیرۆک گێڕانەوە، هەر لەهەمان  چالاکیدا سیمینارێکی تایبەت ڕێکدەخرێت بۆ خاتوو (دەشنێ موراد) بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی. هاوکات لە ئیڤێنتەکەدا ژمارە (2)ی رۆژنامەی (Student Voice) بڵاودەکرێتەوە کە بابەتەکانی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی چەرمووەوە بە زمانی ئینگلیزی - کوردی ئامادەکراون. 
ڕۆژی سێ شەممە (11/12/2018) کات (11) پێش نیوەڕۆ شوێن : هۆڵی کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو 
هاتن بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرمووە.



Comments