بەڕێوەچوونی چەندین چالاکی و سیمینار لە زانکۆی چەرموو بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئۆتیزمەوە

posted Apr 2, 2019, 2:20 AM by Twana Hadi
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2/4/2019) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێز (رمک رمضان) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێز (هێمن بهجت) بەرێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و بەڕێز (م. عبدالله حمە کاکەرەش) بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و  مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقان چەند چالاکیەک بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئۆتیزمەوە بەڕێوەچوو.
بە مەبەستی هۆشیاركردنەوە و كەمكردنەوەی مەترسی لە تووش بوون بە گرفتە دەروونییەكان، بەشی پەروەردەی تایبەت/ كۆلێژی پەروەردە و زمان / زانكۆی چەرموو، هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی چەند چالاكی و سیمینارێك لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا (2/4/2019)، چالاكییەكان لە دوو ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن، خشتەی چالاكییەكان پێك دێت لە: ڕۆژی یەكەم : بەشی یەكەم - 10:00 پێشکەشکردنی گۆرانییەك لەسەر ئۆتیزم (ئاڤان جمال) . - 10:10 ـ 10:30 پێشكەشكردنی وتاری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ و سەرۆك بەشی پەروەردەی تایبەت. - 10:30 ـ 10:40 پیشاندانی كورتە فیدیۆیەك لەسەر خێزانی ئۆتیزم. - 10:40 ـ 11:00پێشكەشكردنی سیمینارێك بەناونیشانی (ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم) لە لایەن (م. دینا عباس نعمت - ماستەر لە پەروەردەی تایبەت – ئەندامی سەنتەری تەندروستی دەروونی) - 11:05 – 11:20 پیشاندانی فیدیۆیەك لەسەر نیشانەكانی ئۆتیزم. - 11:20 – 11:40 وەرگرتنی پشوو لە گۆڕەپانی دەرەوەی کۆلێژ و ئەنجامدانی چالاكی وێنەگرتن و میزەلدان هەڵدان لە ژێر دروشمی جیهان ڕووناك دەكەینەوە بە شین (Blue light it up) بەشی دووەم - 11:40 – 12:40 پێشكەشكردنی سیمینارێك بە ناونیشانی (با نەوەكانمان ڕزگار بكەین) - تێبینی : چالاكییەكانی ڕۆژی یەكەم لە هۆڵی كتێبخانە – نهۆمی دووەم – كەمپی نوێی زانكۆ لە بناری مەقان ڕۆژی دووەم : پێشكەشكردنی سیمینارێك بە ناونیشانی (با نەوەكانمان ڕزگار بكەین) لە ڕۆژی پێنجشەمە بەرواری (4/4/2019 ) لە هۆڵی (شاكر فەتاح) كاتژمێر 9 سەر لە بەیانی بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانە و توێژەرانی دەروونی و مامۆستایانی ئاینی سنوورى چەمچەماڵ.





Comments