بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى زانستە سروشتى یەکان (ماتماتیک و کۆمپیوتەر) لە زانکۆى کوردستان بە هاوبەشی زانکۆکانی ( چەرموو ، کوردستان -سنە، جیهان - سلێمانی)

posted Apr 18, 2019, 1:37 AM by Yaseen Raouf Mohammed   [ updated Apr 22, 2019, 1:46 AM by Twana Hadi ]

ئەمڕۆ بەروارى (17/4/2019) چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى زانستە سروشتى یەکان (ماتماتیک و کۆمپیوتەر) لە زانکۆى کوردستان – سنە بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە بە هاوبەشى (زانکۆى چەرموو ، زانکۆى کوردستان- سنە ، زانکۆى جیهان - سلێمانى) بەڕێوە دەچێت بۆ ماوەى (2) ڕۆژ، کە تیایدا چەند توێژەرێک لە زانکۆکانى ئێران و چەرموو و جیهان بە توێژینەوەکانیان بەشدارن. وەفدێکى زانکۆى چەرموو بە سەرۆکایەتى بە ڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکى زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د.على وهاب کریم) و بەڕێز (پ.ی.د.بارام أحمد حمە أمین) یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و چەند مامۆستا  و توێژەرێک بەشدارن لەم کۆنفڕانسەدا، مامۆستاکانى زانکۆمان لەم کۆنفرانسەدا بەشدارن بە چەند توێژینەوەیەک.


  





                                           



















Comments