بەڕێوەچوونی دیدارێک دەربارەی جینۆسایدی ئەنفال لە زانکۆی چەرموو

posted Apr 11, 2018, 6:58 AM by Twana Hadi
ئەمڕۆ بەرواری (11/4/2018) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی بە هاوکاری زانکۆی چەرموو، دیدارێکیان سازکرد بە ناونیشانی (ڕۆڵی میدیا لە ناساندنی جینۆسایدی ئەنفالدا)، بە ئامادەبوونی چەندین توێژەر لە بواری جینۆسایدی ئەنفال و ڕێکخراوەکانی تایبەت بەو بوارە و مامۆستایانی زانکۆو بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و وەفدێکی ئیدارەی چەمچەماڵ. سەرەتا بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ ووتەی بەخێرهاتن و ئاماژەیەکی کورتی بە جینۆساید پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دواتر بەڕێوەبەری پانێل (م. فاروق جمیل) بوو قسەکەرەکانیش بریتیبوون لە بەڕێزان (د. هونەر أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (د. کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەڕێز (د. کارزان محمد) دکتۆرا لە ڕاگەیاندن و بەڕێز (م. مجید صالح) ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان. دوای کۆفی برەیک پانێڵی دووەم دەستی پێکرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان  (م. توانا علی) بەڕێوەبەری پانێڵ (م. عمر محمد) چالاکوانی بواری ئەنفال و بەڕێز (لەتیف فاتیح فەرەج) نوسەرو ڕۆشنبیر، وە بەڕێز (سمکۆ سابیر شریف) چالاکوانی بواری ئەنفال.







 
 
 
 
 




















 

















Comments