بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دووەمین خولی دەرچووانی زانکۆی چەرموو

posted Sep 2, 2019, 12:10 PM by Twana Hadi   [ updated Sep 3, 2019, 12:35 AM ]

ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی (2/9/2019)  بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.د.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز (ئازاد محمد ‌أمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز (رمک رمضان) قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی چەند زانکۆیەک و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان ئاهەنگی دووەمین خولی دەرچووانی زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) لە هۆڵی (شاکر فەتاح) لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

سەرەتای ئاهەنگەکە دوای هەستان وتنەوەی مارشی نەتەوەیی  بەڕێز (پ.ی.د. هونەر ‌أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی گشتی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، دواتر بەڕێز (پ.د.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ ووتەی زانکۆی پێشکەش کرد، پاشان وتەی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران پێشکەشکرا لە لایەن (محمد ئەبوبەکر) ، و دواتر بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی داوای لە سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ پێدانی بڕوانامە بە دەرچووانی کۆلێژ و بەشەکان، دواتر لە لایەن ڕاگرەکانە و داوای پێدانی بڕوانامە کرا لە سەرۆکی زانکۆ.

لە کۆتاییدا بڕوانامە پێشکەشی دەرچووان کرا و بە وێنەگرتنی ستافی مامۆستایان لەگەڵ خوێندکاران لەسەر ستەیج کۆتایی بە مەراسیمی ئاهەنگەکە هات. کۆی دەڕچووانی کۆلێژی پەروەردەو زمان و کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سروشتی (550) دەرچوو بوو بۆ بەشەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، زانستە گشتییەکان، پەروەردەو دەروونناسی، کۆمپیوتەر، فیزیا، کوردی-ئێوران، ئینگلیزی-ئێواران، زانستە کۆمەڵایەتییەکان-ئێواران، کارگێڕی، ژمێریاری).








Comments