بۆ یەکەمین جار ماستەرنامەیەک لە بارەی (چەمکی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا) لە زانکۆی چەرموو پێشکەشکرا

posted Oct 14, 2019, 4:54 AM by Twana Hadi   [ updated Oct 14, 2019, 11:50 PM ]
ڕێکەوتی (12/10/2019) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (سالار کەریم حسێن) لە کۆلێژی پەوروەردەو زمان بە ناونیشانی (نوسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا بە دیالێکتی کرمانجی خواروو) بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. سامان عیزەدین سەعدون) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.د. دڵشاد علی محمد) لە زانکۆی سلێمانی سەرۆکی لیژنە، (پ.ی.د. مهدی فاتح عمر) لە زانکۆی چەرموو ئەندام، (پ.ی.د.سەرکەوت عمر إبراهیم) لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەندام، (پ.ی.د. سامان عیزەدین سەعدون) ئەندام و سەرپەرشتیار، دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە بۆ ماوەی (4) کاتژمێر ماستەرنامەکە وەکو خۆی بە بێ دەسکاری وەرگیرا، شایانی باسە پێشترهیچ ناونیشانێک لەم بوارەدا لە شێوەی نامەی ماستەرو تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستاندا نەنوسراوە، بەم پێیەش بێت یەکەمین داهێنانە لەم بوارەدا لەسەر ئاستی رەخنەی ئەدەبی کوردی.



Comments