بەڕێز سەرۆکى زانکۆ سەردانى زنجیرە وۆرکشۆپى کۆلێژى کارگێڕى گشتى و بەڕێوەبردنى سامانى سروشتى کرد

posted Oct 10, 2019, 12:11 AM by Twana Hadi

رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/٩) سەرۆکى زانکۆ بەڕیز (پ.د.صلاح رضا سعید) بە یاوەرى هەریەک لە بەڕێزان (پ.ى.د. هونەر ئەمین حسن) ڕاگرى کۆلێژى کارگێڕى گشتى و بەڕێز ( د.هەردى علی شریف) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەو زمان و بەڕێز (د. بەختیار کمال عزیز) ڕاگری کۆلێژى زانستە کرداری و تەندروستیەکان سەردانی زنجیرە وۆرکشۆپی کۆلێژی کارگێڕی گشتی وبەڕێوەبردنى سامانى سروشتىان کرد بە ناونیشانی ‌ (الاقتصاد القیاسی - Econometrics) کە له‌ لایه‌ن  به‌رێز (د. یونس علی احمد) پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ كۆلێژی كارگێری و ئابووری – زانكۆی سلێمانی ده‌وترێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ (هه‌فته‌ی یەک رۆژ)،كه‌ تیایدا له‌ رێگه‌ی سۆفت وێری (E-views 9) به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

‎ئامانجی سه‌ره‌كی وۆركشۆپه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ كاركردنی پراكتیكی و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر دوو شێواز له‌ داتا و زانیاری كه‌ بریتین له‌ (time series) و (panel data) كه‌ به‌ دوو شێوازی زۆر سه‌ره‌كی داتا داده‌نرێن كه‌ له‌ بواری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
‎ هه‌روه‌ها به‌شداربووان له‌ماوه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ شێوه‌ی پراكتیكی هه‌ڵده‌ستن به‌ لێكۆلینه‌وه‌ی داتا و زانیاری و پێشكه‌شكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی تا بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی دروست ئامانجه‌كانی بپێكێت، وه له‌ كۆتا ڕۆژیشدا بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شده‌كرێت.



Comments