دامەزراندنی سەنتەری جینۆساید لەزانکۆی چەرموو لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە

posted Feb 22, 2018, 8:00 AM by Twana Hadi   [ updated Feb 22, 2018, 10:32 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (22/2/2018) بەڕێز (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەردانێکی پیشتر ڕاگەیەنراودا زانکۆی چەرمووی بەسەرکردەوە، سەرەتا جەنابی وەزیر لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لێکرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (د. صلاح رضا) و یاریدەدەرکانی و ڕاگری کۆلێژەکان، دواتر لە بناری بانی مەقان لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی چەمچەماڵ (ڕەمک ڕەمەزان) و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوری قەزاکە و بەڕێز (ئازاد محمد أمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدو وە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڕێز (د. یوسف گۆران) بەردی بناغەی سەنتەرێکی تایبەت بە جینۆسایدی دانا و لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی ئەم سەنتەرە کرد لە سنورەکەدا کە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانە، هەر لە میانی وتەکانیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی دامەزراندنی ئەم سەنتەرەی کرد و پێویستی و زەرورەتی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، هەر لە سەردانەکەیدا جەنابی وەزیر سەردانی بینای فاوندەیشنی زانکۆی کردو موختەبەرە سوتاوەکانی لە نزیکەوە بینی و بەڵێنی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی ڕاگەیاند وەک چۆن پێشتر ئەم زانکۆیەی دامەزراند.







Comments