گفتوگۆی نامەی ماستەر لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی سیاسی كەمینەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا )

posted Dec 27, 2018, 3:03 AM by Yaseen Raouf Mohammed   [ updated Dec 27, 2018, 3:06 AM ]

رۆژی 27-12-2018 گفتوگۆی نامەی ماستەر ،خوێندكار (گۆران قادر حمە فرج) لە كۆلێژی كارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی  زانكۆی چەرموو بە ناونیشانی(رۆڵی سیاسی كەمینەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا ) گفتوگۆنامەكە لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو بەرێوەچوو .ئەندامانی لیژنە پێك هاتبوو لەم بەرێزانە  :

١ - سەرۆكی لیژنە دكتۆر محمد علی پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی كەركوك .

٢ - ئەندامی لیژنە دكتۆر حسام الدین مجید پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی صلاح الدین.

٣ - ئەندامی  لیژنە دكتۆر هونەر امین حسن  لە زنكۆی چەرموو

٤ - ئەندام و سەرپەرشتیار دكتۆر رشید عمارە یاس.

بە ناوی كولێژی كارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی پیرۆزبای لە بەرێز گۆران قادر حمە فرج دەكەین بە بۆنەی بە دەستهێنانی بروانامەی ماستەرەوە.






 






















Comments