کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە و زانستە سروشتییەکان

posted Sep 19, 2017, 1:15 AM by Directorate of Media
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠١٧ بەڕێز سەرۆکی زانکۆمان (پ.د. صلاح رضا سعید) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و زانستە سروشتییەکان، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدرا. لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ وێرای بەخێرهاتنی مامۆستایان، تیشکی خستەسەر پێشکەوتنەکانی زانکۆمان و بەرزبوونەوەی ئاستی پلەبەندی زانکۆکان لە کوردستان، هەروەها پرۆگرامی خوێندن باسێکی تری کۆبونەوەکە بوو، دواتر لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆوە ڕێنمایی و تێبینیەکان خرانە ڕوو لە ڕووی زانستی و کارگێرییەوە، پاشان گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆمان و مامۆستایان دەستیپێکرد کە تێیدا چەندین ڕاو سەرنج خرانەڕوو بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری زانکۆی چەرموو......


Comments