کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ خوێندکارانی کۆلێژەکانی زانکۆمان

posted Jul 1, 2019, 11:58 PM by Twana Hadi   [ updated Jul 2, 2019, 12:06 AM ]
بەرواری (1/7/2019) بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆمان کۆبوونەوەی بە خوێندکارانی کۆلێژەکانی (پەروەردەو زمان، کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبەردنی سامانی سروشتی، زانستە کرداری و تەندروستییەکان) کرد، لە ووتەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە خوێندکاران و مامۆستایان  کرد بە هۆی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵەوە وە ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی بۆلۆنیادا کە جێبەجێ دەکرێت لە زانکۆمان و هەروەها جیاوازی ئاستی خوێندکارانی زانکۆی چەرموو بە بەراورد بە زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان لە ڕووی زمانی ئینگلیزی و ئاستی زانستییەوە ، وە باسی لە کردنەوەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی کرد کە سەنتەری زانکۆمان بۆ توێژینەوەو راهێنان پێی هەڵدەستێت و داشکانی (%50) بۆ خوێندکارانی زانکۆ کراوە، لە بەشێکی تری وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا کە ساڵی ئایندە چەند بڕیارێکی گرنگ لە زانکۆی چەرموو دەدرێت  وەکو یەکپۆشی خوێندکاران و دروستکردنی پەرلەمانێکی بچوکی خوێندکاران تا داواکاری و پێشنیارەکانیان بگەیەننە ئەنجومەنی زانکۆ وە دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ خوێندکاران تا لە پشووەکاندا سودی لێوەرگرن.



Comments