کچە خوێندکارێکی زانکۆی چەرموو بەشداری گەشتێکی ئاڵوگۆڕی کلتوری لە وڵاتی چین دەکات

posted Sep 9, 2019, 1:25 AM by Twana Hadi   [ updated Sep 9, 2019, 1:52 AM ]
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا بە ناوی ئاڵوگۆڕی کلتوری لە نێوان وڵاتی (چین) و هەرێمی کوردستاندا ساڵانە گەشتێکی کلتوری و فەرهەنگی رێکدەخات بۆ خوێندکارە یەکەماەکانی زانکۆکان، پاش ئەوەی خوێندکارلە چاوپێکەوتنی زانکۆو وەزارەتدا دەردەچن و ئاستێکی باشی زمانی ئینگلیزیان هەبێت، خوێندکار (شاگوڵ إبراهیم صابر) خوێندکاری بەشی (ئینگلیزی) کۆلێژی پەروەردەو زمان لە زانکۆی چەرموو وەک نوێنەری زانکۆمان بەشداربوو لەم گەشتەدا. گەشتەکە پێکهاتبوو لە سەردانی کردنی سێ گەورە شاری (پەکین، هانگژوو، شەنگەهای) وە سەردانیکردنی شوێنە گەورەو بە ناوبانگەکانی وەکو زانکۆی (Beijing International Studies University) ، مۆزەخانەی شەنگەهای، کۆمپانیای هواوی، بازاڕو شوێنی کلتوری چین، گەورەترین رووباری دەستکردی جیهان لە هانگژوو، دووەم گەورەترین تاوەری جیهان.ئەم گەشتە لە ڕێکەوتی (31/8/2019) ئەنجامدرا بڕیار وایە (9/9/2019) وەفدەکە بگەڕێنەوە کوردستان.



Comments