ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران (35) کتێبی زانستی بە زمانی ئینگلیزی بەخشیە زانکۆی چەرموو

posted Jan 28, 2019, 4:08 AM by Twana Hadi
ئەمڕۆ بەرواری (28/1/2019) ڕێکخراوی (ماڵی هاوکاران) بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی هەستان بە گەیاندنی (35) سەرچاوەی زانستی کە تایبەت بوو بە بوارەکانی (فیزیا، ماتماتیک، گەردوونزانی) بە زانکۆی چەرموو کە هەموویان بە زمانی ئینگلیزی بوون، لە ڕێگەی بەڕێز (شێرزاد حەسەن ڕەزا) سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو، کە لە زانکۆی ئۆترێختی هۆڵەندی (Utrecht University) ەوە نێردرابوون. بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووەوە سوپاسی تایبەت ئاڕاستەی ڕێکخراوی ماڵێ هاوکاران دەکەین نمونەیان زۆر بێت.


Comments