ڕێکخستنی چەند چالاکییەک بە ناونیشانی (دروستی دەروونی گرنگە) لە زانکۆی چەرموو

posted Mar 28, 2019, 7:12 AM by Twana Hadi   [ updated Apr 4, 2019, 1:01 AM by Araz Ibrahim Mstafa ]
 بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دروستی دەروونی کەمکردنەوەی ستیگما لەسەر کێشەکانی دروستی دەروونی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی/ هۆبەی کۆمەڵایەتی زانکۆمان بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چەند چالاکییەک لە رۆژی دووشەممە بەرواری (8/4/2019) کاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی بە ناونیشانی (دروستی دەروونی گرنگە) لە کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆ  ئەجێندای چالاکییەکان پێکدێت لەم بەشانەی لای خوارەوە .

*  ٩:١٠ -  گوتاری بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو

*   ٩:٢٠ - پیشاندانی کورتە ڤیدیۆیەکی (ڕاپرسی) لەنێو خوێندکارانی زانکۆی چەرموو

*   ٩:٣٠ - سیمینارێک بەناونیشانی (هەموومان نەخۆشی دەرونییمان هەیە) لەلایەن بەرێز(د. جەعفەرعومەر- پزیشکی پسپۆڕی دەرونی- دکتۆرا لە پزیشکی دەرونی)

*    ١٠:١٠-  سیمینارێک بەناونیشانی (چارەسەرکردنی دەرونیی چیە؟) لەلایەن بەڕێز (فرمێسک جاف- بەڕێوەبەری روسێل سەنتەر بۆ چارەسەرکردنی دەرونیی و ڕاهێنانەوە- ماستەر لە                    دەرونزانی کلینیکی- مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دهۆک)

*   ١٠:٥٠ -  سیمیناری (هۆبەی کۆمەڵایەتی وەکو یەکەیەک بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران) لەلایەن هۆبەی کۆمەڵایەتی زانکۆی چەرمووەوە.

            شوێنی سێمینارەکان

       هۆڵی کتێبخانە، نهۆمی ٢، کەمپی نوێی زانکۆ لە بناری مەقان

١١:١٠ - شانۆیی پانتۆمایم: (بێ دەنگی بشکێنە) لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی چەرمووەوە پێشکەش دەکرێت لە:  نهۆمی ١، کەمپی نوێی زانکۆ لە بناری مەقان




Comments