ڕێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتن لە نێوان زانکۆیەک لە زنجان و زانکۆی چەرموو واژوو کرا

posted Apr 27, 2017, 2:44 PM by Shwan Kamal Rachid   [ updated May 1, 2017, 1:19 PM ]

ئەمڕۆ بەرواری ٢٧ / ٤/ ٢٠١٧ لە شاری سلێمانی وەفدێکی زانکۆی خوێندنی باڵا لە زنجان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتبوون لە بەڕیزان پ.د. یوسف سەبوتی دامەزرێنەری ئەو زانکۆیە، پ.د. بایک کەبودی یاریدەدەری ئەو زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی وە پ. د. ڕشید زارع بەرپرسی پەیوەندییە ئەکادیمی و نێودەوڵەتیەکان لەدیدارێکدا لەگەل هەردوو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی چەرموو (بەڕیزان د.بارام ئەحمەد حمە ئەمین وە د. شوان کمال ڕشید) بەمەستی دروست کردنی پردی پەیوەندی نێوان ئەو دوو زانکۆیە ڕێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتنیان واژوو کرد کە وەک بنەمایەک بێت بۆ دەستپێکردنی کاری زانستی هاوبەش. لە ڕێگەی ئەو ڕێککەتننامەیەوە کارئاسانی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش کە وا لە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا دەکات ڕوو لەسەنتەرە زانستیەکانی ئەو زانکۆیە بکەن. جێ ی باسە زانکۆیە تایبەتە تەنها بە خوێندنی بالای دکتۆرا و ماستەر و توێژینەوە لە بواری زانستە سروشتیەکان. وەفدەکە بە فەرمی داوەتی سەرۆکی زانکۆی چەرموو و وەفدێکیان کرد بۆ سەردانی ئەو زانکۆیە و پتەوتر کردنی ئەو پەیوەندییە وە لە هەمان کاتدا بۆ بەشداری لە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەو زانکۆیە.     


Comments