کردنەوەی خولى زمانى ئینگلیزى

posted Mar 16, 2018, 1:40 PM by Araz Ibrahim Mstafa
ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی چەرموو
 کردنەوەی خول 
سەنتەری زمانی زانکۆی چەرموو ئاگاداری هەموو لایەک دەکاتەوە کە بەردەوامی دەدات بە کردنەوەی خولی فیربوون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی. بۆ ئەم جارەش فیرخوازانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە بەم زووانە خولێکی گشتی فیربوون و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە بۆ گشت ئاستە جیاوازەکان. ناونوسین دەستپێدەکات لە هەفتەی داهاتوو بەرواری ١٨/٣/٢٠١٨ و رۆژانی دوایی لە سەنتەری زمان لە بینای پەروەردەی بنەرەت (فاوندەیشن).
 تێبینی/ 
  1. خولەکە ماوەی ٢ مانگ و نیو دەخاێنێت. هەفتانە سێ ڕۆژ و رۆژی دوو کاژێر وانە دەگوترێتەوە. 
  2. باشترین و نوێترین کەرەستەو تەکنیکەکانی وانەوتنەوە بەکاردێت لە لایەن مامۆستای پسپۆر و بە ئەزموون، پشت بەست بە یەکێک لە پرۆگرامە هەرە تازە و سەرکەوتووەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە جیهاندا. 
  3. هەرچوار سکیڵەکانی زمان (گوێگرتن، ئاخاوتن، خوێندنەوە، و نووسین) بایەخی تەواویان پێدەدرێت لە خولەکەدا.
  4.  خولەکانمان بەردەوام دەبن و فێرخوازیش دەتوانێت ئاست لەدوای ئاست بەردەوامبێت لەگەڵماندا. 
  5. بەشداربووان پێویستە پێش دەستپێکردنی خولەکە کرێی خوێندن بدەن. 
  6. مافی بەشداربوون بۆ هەموو کەسێکە و مەرج نییە فێرخواز فەرمانبەری زانکۆ بێت. پەلە بکە لە ناونووسین تاکو بێبەش نەبیت لە یەکێک لە خولەکانی سەنتەرەکەمان
Comments