News‎ > ‎

لقی چەمچەماڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرۆکی زانکۆی چەرموو

posted Jan 27, 2020, 10:48 AM by Twana Hadi   [ updated Jan 27, 2020, 11:00 AM ]
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٧-١-٢٠٢٠) وەفدێکی لقی چەمچەماڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموویان کرد.
لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لێکردن و کە ئامانج لە سەردانەکەیان دروستکردن و بنیاتنانی چەند کارێکی هونەری بوو لە کەمپی بناری مەقانی زانکۆمان وەکو پەیکەر و دیواربەندی هونەری, کە سەرۆکی زانکۆ بە شێوەیەکی مەیدانی یاوەری کردن بۆ کەمپی بناری مەقانی زانکۆمان بۆ بە جێگەیاندنی بیرۆکەو کارەکانیان, هەر لە سەردانەکەدا وەفدی ناوبراو خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە سەرۆکی زانکۆ لە پای خزمەتەکانی کە پێشکەشی  شاری چەمچەماڵی کردوە. 





Comments