لە ڕێورەسمی هێنانەوە و ناشتنی تەرمی پیرۆزی سەرۆک (مام جەلال) دا ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو بەشداریان کرد.

posted Oct 6, 2017, 1:41 PM by Directorate of Media   [ updated Oct 6, 2017, 1:43 PM ]

دوای (٣) ڕۆژ لە کۆچی دوایی مامۆستای کوردایەتی و نەتەوەیی، ئەمرۆهەینی ڕێکەوتی (٦/١٠/٢٠١٧)، تەرمی پیرۆزی سەرۆک (مام جلال) گەیشتەوە خاکی نیشتیمان، لە ڕێورەسمێکی پڕ شکۆ و شایستەدا، بە بەشداری لێپرسراوانی حزبی و حکومی لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق و جیهان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان، تەرمی مام لە شاری سلێمانی و گردی دەباشان بە خاک سپێردرا. ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو و مامۆستایان و فەرمانبەران وەکو وەفایەک بۆ ئەو خزمەتانەی سەرۆک (مام جەلال) کە پێشکەشی گەل و نیشتمانی کردوە بە تایبەتی لە بواری زانستی و فیکریدا بەشداربوون لەو ڕێورەسمەدا.


Comments