لە زانکۆی چەرموو پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە

posted Aug 25, 2017, 8:26 AM by Directorate of Media   [ updated Aug 25, 2017, 8:31 AM ]
بە مەبەستی زیاتر برەودان بە بواری هونەر، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرێتی چالاکییە هونەرییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆمان، لە
 پەراوێزی حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی چەرموو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢/٨/2017  بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ( پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) و بەڕێز قائمقامی چەمچەماڵ (ڕەمەک ڕەمەزان) و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی زانکۆ و میوانانی کۆنفرانس،  پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەژێر ناونیشانی (ژینگە و سروشتی کوردستان) بۆ فۆتۆگرافەر (جەوهەر کانی هەنجیرەیی) لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کرایەوە، لە پێشانگاگە دا چەندین وێنەی سروشتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کە ببونە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان نمایشکران. دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز (جەوهەر کانی هەنجیرەیی) لە پای ماندووبوون و کردنەوەی پێشانگاکە. زانکۆی چەرموو وەک هەمیشە سەرچاوەیەک بووە بۆ دەرخستنی توانای کەسانی بەهرەدار لە سەرجەم بوارە هونەرییەکان و خزمەتکردنی ڕەووتی هونەری لە ناوچەکەدا.


Comments