مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بە نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشداری پرۆژەیەکی یونسکۆ لە زانکۆى پیسا لە وڵاتی ئیتاڵیا دەکات

posted Nov 4, 2019, 9:30 AM by Twana Hadi   [ updated Nov 11, 2019, 9:37 AM ]

رۆژی یەکشممە (٢٧/ ١٠/ ٢٠١٩)، بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو بە نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ نوێنەری (8) زانکۆ،  (7) زانکۆی عێراق لە گەڵ زانکۆی پیسا بەشداری پڕۆژەیەکی رێکخراوی یونسکۆیان لە زانکۆی پیسا (The University of Pisa) ی ئیتاڵیا کرد، بە مەبەستی نوێکردنەوەى سیستەمى خوێندنی باڵا لە وڵاتەکانیان.

بەڕێز (رۆری رۆبێرتشاو)، سەرپەرشتیاری باڵاى پڕۆژەکەیە لە رێکخراوی یونسکۆ لە شاری بەغداد باس لەوەدەکات، سەردانی ئەو شاندانە بۆ زانکۆی پیسای ئیتاڵی بۆ وەرگرتنی زانیاریە لەبارەی توێژینەوەى کۆڕسەکانى خوێندن بەگوێرەى بنەماکانى خوێندنى مەرکەزیەتى قوتابیان تاوەکو هاوتەریبى ئەوروپا بێت کە ئەویش هاوتەریبە لەگەڵ (٤٨) لەم وڵاتانەى کە پرۆسەى بۆلۆنیا جێبەجێ دەکەن.

(کاسرین ئیسحاق) کە سەرپەرشتیار و راهێنەر، تاکو ئێستا سێ وێرکشۆپی لە هەرێمى کوردستان- عێڕاق لە هەر سێ زانکۆکانی پۆلیتەکنیکى هەولێر، سلێمانى و دهۆک لەسەر پرۆژەکەی یونسکۆ ئەنجامداوە لە بەهار و هاوینى ساڵی (٢٠١٩)، کە چوارچێوەیەکیان بۆ توانست و سیستەمى بەکرێدیت کردن دروستکردووە.نوێنەری زانکۆمان شانبەشانى (١٨) شاندەکەى تر لەنزیکەوە سەردانى بەش و تاقیگەکانى زانکۆکەیان کرد و لە کاری دام ودەزگا، خەسڵەت و ئیمتیازاتی زانکۆکە ئاشنابوون، بۆ ئەوەى سوود لە ئەزموونی زانکۆی ناوبراو وەربگرن کە چۆن وبەچ سیستەمێک بەڕێوەدەبرێت، تا ئەوەی ئەزموونەکە کاریگەری هەبێت لەسەر سیستەمى بە مۆدێرن کردنى خوێندنى باڵاى عێڕاق.


Comments