مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو هەڵبژێردرا بۆ ئەندام بوون لە لیژنەی زانستی کۆنفراس لە زانکۆیەکی دەرەوەی ووڵات

posted Jan 17, 2017, 11:10 AM by Shwan Kamal Rachid   [ updated Jan 17, 2017, 1:22 PM ]

لە میانی کاراکردنی ئەوڕێککەوتنناممە زانستییەی کە مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ زانکۆی ئیستیقلال لەوڵاتی فەلەستین واژۆ کرا بەڕێز دکتۆر وەلید خالید بابان مامۆستا وسەرۆک بەشی پەروەردە ودەروونناسی لە زانکۆکەمان ولەبەر لێهاتووی بەڕێزیەوە لەلایەن زانکۆی ناوبراوە هەڵبژێردرا بۆ ئەندام بوون لە لیژنەی زانستی کۆنفراسی زانستی کۆلێجی زانستە مرۆڤایاتییەکانی ئەو زانکۆیە کە بەرواری (16-17/1/2017) لە ژێر ناونیشانی (ناسناممە... ئێستا... وداهاتوو) ئەنجام دەدرێت . شايەنی باسە کە زانکۆی ئیستیقلال یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی وڵاتی فەڵەستین ولە ساڵی 1998 دامەزراوە وچەندین کۆلێج وبەش وسەنتەری توێژینەوە وگەشەپێدان لە خۆ دەگرێت . ولە بەرواری 20/7/2016 لە میانی بەشداری کردنی بەشێک لە توێژەرانی ئەو زانکۆیە لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێو دەوڵەتی بەشی پەروەردە ودەروونناسی لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆمەمان ڕێککەوتننامەێکی هەماهەنگی زانستیان لەگەڵ زانکۆمان واژۆ کرد بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەووی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبەڕێز نەزمی حەزوری كونسڵی گشتگی دەوڵەتی فەڵەستین .


Comments