مەراسیمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2018-2019) لە زانکۆی چەرموو

posted Sep 9, 2018, 4:51 AM by Twana Hadi   [ updated Sep 10, 2018, 12:41 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (9/9/2018) لە کەمپی بانی مەقان بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2018-2019) مەراسیمێک بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە بەڕێزان (ئازاد محمد ‌أمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز (رەمک رەمەزان) قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێز (صالح فەقێ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێز (د.کاوە) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کە سایەتییەکان و بەڕێوەبەرانی دام و دەزگا حکومییەکان ئامادەی بوون، سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێدنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و دواتر خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان لە وتەیەکدا ئاماژەی بۆ پێشکەوتنی زانکۆی چەرمووی کرد کە لەماوەی چوار ساڵدا چەدین هەنگاوی گەورەی ناوە هەر لە کردنەوی کۆلێژو بەشی نەوعی و کردنەوەو بنیاد نانی سەنتەری زمان و جینۆسیاد، لە بەشێکی تری وتەکەیدا سوپاس و دەسخۆشی ئاڕاستەی ستافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد، لە بەشێکی تری مەراسیمەکە پێشکەشکردنی پارچە مۆزیکێک بوو لە لایەن سەنتەری گەنجانی شۆڕش کە خوێندکاری زانکۆی چەرموو بون، دواتر نمایشێکی تایکواندۆ پێشکەشکرا لە لایەن تیپی تایکواندۆی زانکۆمانەوە، کۆتا بەشی مەراسیمەکە بریتی بوو لە قاشکردنی کێکی زانکۆی چەرموو لە لایەن میوانەکانەوە. 









Comments