نۆبەرەی دەرچووانی زانکۆی چەرموو بە ناوی خولی ڕێبازی شەهیدان

posted Sep 21, 2018, 8:08 AM by Twana Hadi   [ updated Sep 22, 2018, 7:41 AM ]
ئێوارەی (20/9/2018) ئاهەنگی یەکەمین خولی دەرچووانی زانکۆی چەرموو بە ناوی خولی (ڕێبازی شەهیدان) لە یاریگای یانەی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانسی و بەڕێز (دەرباز کۆسرەت رەسوڵ) وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن و بەڕێز (مەحمود حاجی ساڵح) وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز (رەمک رەمەزان) قایمقامی چەمچەماڵ  سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگا حکومیەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ کەسایەتیەکان و ئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆری کەسوکاری خوێندکارە دەرچووەکان، سەرەتای مەرسیمەکە ساتێک وەستان بوو بۆ روحی شەهیدان و پاشان وتەی بەڕێز پرۆفیسۆر
(د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ بۆ بەخێرهێنانی میوانان و ئامادەبووان هەر لە وتەکەدا سەرۆکی زانکۆ باسی لە بەرەو پێشچونەکانی زانکۆی کرد لە بوارە جیاوازەکاندا، دواتر  بەڕێز (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە وتەکەی خۆیدا باسی لە گرنگی و بایەخی زانکۆی کرد و تیشکی خستە سەر وەزیفەی زانکۆ لە کۆمەڵگەدا کە پێگەیاندنی کادری کارایە بە سێکتەرە جیاجیاکان، پاشان مەراسیمی پێدانی بڕوانامە دەستی پێکرد کە بەڕێز پرۆفیسۆر (د. شوان کمال رشید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا داوای لە خوێندکاران کرد کە سوێندی پێدانی بڕوانامە بڵێنەوە لە گەڵیدا داوای لە سەرۆکی زانکۆ کرد بفەرموێ بە پێدانی بڕوانامەی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ دواتر بەڕێز (د. علی وهاب کریم) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەو زمان داوای پێدانی بڕوانامەی بەشەکانی کۆلێژەکەی لە سەرۆکی زانکۆ کرد، دواتر بە گرتنی وێنەی دەرچوونی خوێندکاران لەسەر ستەیج کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.



















Comments