ڕەنگی یەکپۆشی خوێندکارانی زانکۆ بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2019-2020) پەسەند کرا

posted Sep 15, 2019, 2:53 PM by Twana Hadi
دوا بەدوای بڕیاری سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆی چەرمووبڕیاردرا بە  پێکهێنانی لیژنەیەک بە ناوی (لیژنەی یەکپۆشی خوێندکاران) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ئەندامێتی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ ئەو مەبەستە دوای کۆبوونەوەو تاوتوێکردنی بابەتەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە ڕێکەوتی (4/9/2019) بڕیاریاندا کە ڕەنگی یەکپۆشیەکە بەم شێوەیە بێت:
بۆ کچان : (پانتۆڵ + تەنورە + کیلۆت) ڕەنگی نیلی تۆخ
             (کراس + قەمیس + تیشێرت + بلوس) ڕەنگی بێجی کاڵ
             ( باڵاپۆش جبەی نیلی تۆخ + لەچکی بێجی کاڵ)
بۆ کوڕان: (پانتۆڵ + قەمسەڵە + چاکەت) ڕەنگی نیلی تۆخ
             (کراس + قەمیس+ تیشێرت + بلوس) ڕەنگی بێجی کاڵ



Comments