نوێنەری زانکۆی چەرموو لەگەڵ پرۆفیسۆر د. ئاندریاس کریشنینگ کۆبوویەوە

posted Feb 5, 2018, 1:09 AM by Directorate of Information Technology
ڕۆژی دووشەممە (22/1/2018)کاتژمێر (11) سەر لە بەیانی بەڕێز (د. بارام أحمد) بە نوێنەرایەتی زانکۆمان، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ پرۆفیسۆر (د. ئاندریاس کریشنینگ) جێگری سەرۆکی فاکەڵتی زانستە سروشتییەکان و سەرۆکی بەشی کیمیای ئۆرگانیک کۆبوویەوە، وە بە ئامادەبوونی لێپرسراوی ئەکادیمی فاکەڵتییەکە باسمان لە  چۆنییەتی هاوکاری و هەماهەنگی کرد بۆ زانکۆکان لەوانە بەشداریکردنی کۆنفرانسەکانی یەکترو ئەنجامدانی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی سپلت ساید، وە هەروەها لە کاتی بوونی زەمالەی خوێندن بەڵێنیاندا ئاگادارمان بکەنەوە تا مامۆستایانمان داواکاری پێشکەش بکەن.

  


Comments