News‎ > ‎

زانکۆی چەرموو پابەندە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ راگرتنی دەوام

posted Feb 25, 2020, 5:56 AM by Twana Hadi   [ updated Feb 25, 2020, 6:59 AM ]
* ئەو تاقیکردنەوانەی دەکەوێتە سبەی و دوو سبەی واتە (٢٦-٢٧ / ٢/ ٢٠٢٠) دوا دەخرێت بۆ دوای پشووەکە. 
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە 29-2-2020 تاكو 10-3-2020، لەسەرجەم زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم، پشووی فەرمی بێت.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەی حكومەتە:
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا :
• رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.
• لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و قوتابخانە وباخچە و پەیمانگا حكومی و تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بكرێتە پشوو ، سەبارەت بە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و تایبەتەكانیش لە رۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت. دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە. هەردوو وەزارەتیش سەرپشك دەكرێن بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.




Comments