رۆژی دووەم و سێیەمی وۆرکشۆپی (Tigris) لە وڵاتی کۆماری چیک

posted Jun 25, 2019, 3:39 AM by Twana Hadi   [ updated Jun 27, 2019, 12:20 AM ]
ئەمڕۆ (25/6/2019) وۆرکشۆپی (Tigris) لە  شاری (بڕنۆ) لە زانکۆی مەساریک لە وڵاتی کۆماری چیک بەردەوامی هەیە کە دەکاتە رۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکە و وەفدێکی زانکۆمان بەشداریکردووە بە سەرۆکایەتی بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی.
 
ئەجێندای وۆرکشۆپەکان بریتی بوون لە چەسپاندن و گفتوگۆ کردنی پلانی ستراتیژی چەند ساڵەی زانکۆ لە چوارچێوەی پرۆگرامی (TIGRIS)، هەروەها وەفدی (8) زانکۆ لە زانکۆکانی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشداربوون لە وۆرکشۆپەدا کە بەردەوامی هەیە بۆماوەی (3) رۆژ واتە لە رۆژی دووشەممە بەرواری ( 24/6/2019) تا (26/6/2019).



Comments