News‎ > ‎

شاندێکى زانکۆی چەرموو بەشداری خولێکی راهێنان دەکەن لە زانکۆی گۆتینگنی ئەڵمانیا

posted Mar 10, 2020, 4:53 AM by Twana Hadi   [ updated Mar 10, 2020, 5:15 AM ]

شاندێکى زانکۆی چەرموو کە پێکهاتبوون لە بەڕێز (د. لاجان محمدأمین) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و بەڕێز (د. پشتیوان فەرەج) بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی دەرەوە,بەشداریان کرد لە خولێکى راهێنان لە ژێر ناونیشانى (راهێنانى بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ). ئەم خولی راهێنانە لە لایەن پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا کۆمەک دەکرێت و لە لایەن زانکۆى گۆتینگن لە ئەڵمانیا میوانداری دەکرێت لە رۆژانى ٢-١٣ى ئادارى٢٠٢٠.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن سندوقی کۆمەکی یەکێتى ئەوروپا تەرخانکراوە لە چوارچێوەى پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس، ئامانجی بنیاتنانی توانایە لە بواری خوێندنى باڵا کە بە دوو قۆناغ پێشکەش دەکرێت.

قۆناغی یەکەم ماوەى یەک هەفتە دەخایەنێت کە خولی راهێنانى بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانە لە ئەڵمانیا - گۆتینگن لەخۆدەگرێت و قوناغی دووەمی خولەکە سەرنج دەخاتە سەر راهێنانی فەرمانبەرانی زانکۆ لە چەند ووڵاتی جیاواز.



Comments