شانۆی (سانتی مەتر) لە لایەن گروپی شانۆکارانی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆی چەرموو نمایشکرا

posted Dec 1, 2019, 9:24 AM by Twana Hadi   [ updated Dec 1, 2019, 9:48 AM ]
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی (١/ ١٢/ ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (حاکم رەمک رەمەزان) قایمقامی قەزای چەمچەماڵ شانۆی (سانتی مەتر) لە لایەن گروپی شانۆکارانی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپی بناری مەقانی زانکۆمان نمایشکرا. لە نمایشەکەدا بەڕێزان راگرەکانی کۆلێژەکانی زانکۆمان و مامۆستایان و فەرمانبەران و رێژەیەکی زۆری خوێندکارانی زانکۆمان ئامادەی نمایشەکە بوون ئاوێزانی کەشێکی هونەری بوون, وە  بووە هۆی دڵخۆشی ئامادەبووان, شانۆیی (سانتی مەتر) لە نوسین و دەرهێنانی: سۆران حسەینی و نواندنی: موختار موحەممەدی بوو, رێکخستنی ئەم چالاکییە لە لایەن قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری چەمچەماڵەوە بوو بە سوپاسەوە. لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی زانکۆ لە لایەن قایمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی زانکۆوە بەخشرایە ئەندامانی گروپی شانۆکار.


Comments