News‎ > ‎

سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید پانێڵیکی زانستی ئەنجامدا

posted Feb 25, 2020, 5:11 AM by Twana Hadi   [ updated Feb 25, 2020, 6:17 AM ]
بە ناونیشانی (ئەنفال خەمی نەتەوەیەکە) سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید پانێڵیکی زانستی لە هۆڵی (پرۆفیسۆر. د. حمید مجید) لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی (٢٤/ ٢/ ٢٠٢٠) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و قائیمقامی چەمچەماڵ و مامۆستایان و ژمارەیەک لە بەرپرسی و فەرمانگەکان و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و خوێندکاران. 
سەرەتا بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە کارەساتەکە کرد و ئەماژەی بە دۆکۆمێنت کردن و توێژینەوە لەسەر کردنی ئەم تاوانە گەورەیە کرد, دواتر بەڕێز (م. هەژار بەرزنجی) توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی جینۆسایدی زانکۆ وەک بەڕێوەبەری پانێڵ باسی لەوە کرد کە وەکو سەنتەری جینۆساید هەمیشە راسپاردەی کەسانی ئەکادیمی بە گرنگ وەردەگرین و کار لەسەر پێشنیار و راسپاردەکانیان دەکەین, پاشان بانگی پانێڵیستەکانی کردە سەر ستەیج سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. هونەر ئەمین) پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی و مامۆستا لە زانکۆی چەرموو  باسی نەتەوەی کوردی 
کرد لە یاسای نێودەوڵەتیدا و, دواتر بەڕێز (د. فاتح سەنگاوی)  پسپۆڕی تاوانی ئەنفال و مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی باسی لە نوسین و توێژینەوەی زانستی کرد سەبارەت بە بە جینۆساید و ئەنفال, پاشان بەڕێز (م. ئاوارە حسین) مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە و پسپۆڕی تاوانی نێودەوڵەتی لە پانێڵەکەدا باسی رێگاکانی بە یاسایی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردی کرد. 
لە کۆتاییدا دەرفەت بۆ سەرنجی ئامادەبووان رەخسێنرا و سوپاس و پێزانینی زانکۆی چەرموو بەخشرایە پانێڵێستەکان.




Comments