سەردانی کردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی و نەوت و گاز بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکان

posted Nov 27, 2017, 1:37 AM by Directorate of Information Technology
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارە هونەرییەکانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ ئەمڕۆ بەرواری (27/11/2017) لە وانەی (Social Activity) بە سەرپەرشتی بەڕێز (م. ئاکۆ حمە خسرو) خوێندکارانی فاوندەیشن لە بەشی ئینگلیزی و نەوت وگاز سەردانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانیان کرد، بۆ زانینی شێوازی کارکردنی خوێندکارانی هونەرە جوانەکان و هەروەها بینینی تابلۆ و پەیکەر و سیرامیک و کارە هونەرییەکان و باسکردنی کارو چالاکیە هونەرییەکانی ناو پەیمانگا.









Comments