سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری کۆمپانیای لاڤارج کرد

posted Jul 17, 2018, 3:25 AM by Twana Hadi   [ updated Jul 17, 2018, 3:30 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (17/7/2018) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (د.صلاح رضا سعید) پێشوازی لە بەڕێز (ئەرشەد رشید تەلال) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان (لاڤارج هۆڵسم- فاروق گروپ) لە عێراق کرد. لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕیز (هاوڕێ محمود بابان) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە لە کۆمپانیای لاڤارجی فەڕەنسی  و بەڕێز (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (م. کۆچەر إدریس) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆو (م. بێستون محمد) سەرۆکی بەشی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و ووزە ئامادەی بوون باس لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا بۆ  هەماهەنگی زانستی لە نێوان هەردوو لادا، هەروەها باس لە سازکردنی کۆرسی راهێنان لە بواری تەندروستی و سەلامەتی و خولی بەڕێوەبردنی ئیداری و ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆمان بۆ تاقیگەکانی کۆمپانیای ناوبراو کرا ، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆمان خەڵاتی زانکۆی بەخشییە کۆمپانیای ناوبراو.







Comments