News‎ > ‎

تاقیگەکانی زانکۆی چەرموو بەکاردەهێنرێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵەوە

posted Mar 2, 2020, 6:43 AM by Twana Hadi   [ updated Mar 2, 2020, 11:49 PM ]
ئەمڕۆ رێکەوتی (٢/ ٣/ ٢٠٢٠)  بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. فەرهاد محمد مصطفی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ , مەبەست لە سەردانی وەفدی تەندروستی چەمچەماڵ هەماهەنگی بوو لە نێوان زانکۆو دام و دەزگا تەندروستیەکان لەم سنورەدا لە جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنە نەکردنی ڤایرۆسەکە لە سنورەکەدا, هەروەها زانکۆمان بەڵێنی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکی دا لەم هەڵمەتەدا و سەرۆکی زانکۆ وتی کە دەرگای تاقیگەکانی زانکۆ واڵایە بۆ بەکارهێنانی لە لایەن تیمە پزیشکیەکانەوەو دابینکردنی شوێن وەکو کەرەنتینە و هەروەها راوێژکاری پسپۆڕی لە مامۆستاکانی زانکۆمان. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دوێنێ بەڕێز (د. ئارام محمد) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە تاقیگەکانی زانکۆکان بخرێنە خزمەتی تیمە پزیشکیەکان بۆ روبەڕو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


Comments