توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو لە گۆڤارێکی نێودەولەتی بڵاوکرایەوە

posted Dec 16, 2016, 12:32 PM by Shwan Kamal Rachid   [ updated Dec 16, 2016, 12:42 PM ]

توێژینەوەیەکی مامۆستا و توێژەری زانکۆی چەرموو، بەڕێز هاوڕێ حسن حمە لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە کە تایبەتە بە زانستە کۆمەڵایەتیەکان و لێکۆڵینەوە پەروەردەییەکان (International Journal of Social Sciences & Educational Studies) لە ژێر ناونیشانی (Is the United States Still a Global Hegemonic Power?) ئایا وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک تاکە هێزێکی بالا دەستی جیهانی ماوە؟ توێژینەوەکە بە شێوەیەکی گشتی باس لە سیاسەتی ئابووری جیهان و ئاکامەکانی تایبەت بە باڵا دەستی هێزی ئەمەریکا لە جیهاندا دەکات. جێ ی ئاماژەیە بەڕێز مامۆستا هاوڕی یەکێکە لە توێژەر و مامۆستا چالاکەکانی زانکۆکەمان کە تا بەرواری ١ / ١٢/ ٢٠١٦ وەک ستافی زانکۆی چەرموو (Charmo University) دەستبەکاربووە. بەناوی ستافی سەرۆکایەتی زانکۆ و تیمی ڕاگەیاندن وێرای پیرۆزبایی و دەست خۆشی، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و پاشەڕۆژێکی ڕووناک بۆ بەڕیز مامۆستا هاوڕێ دەخوازین.   

 
Comments