خوێندکارانی قۆناغی یەکەم هەڵمەتی نەمام چاندن ئەنجام دەدەن وەک پێداویستی وەرگرتنیان لە زانکۆی چەرموو

posted Nov 14, 2019, 9:47 AM by Twana Hadi   [ updated Nov 14, 2019, 11:04 AM ]
لە چوارچێوەی ھەڵمەتی سەوزکردنی زانکۆو جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو تایبەت بە خوێندکارانی قوناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی  ( ٢٠١٩ - ٢٠٢٠) سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٤/ ١١/ ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆو راگری سەنتەری توێژینەوەو بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆو یەکەی کشتوکاڵی زانکۆ ھەڵمەتی نەمام چاندن  لەناو حەرەمی زانکۆ دەستی پێکرد لە لایەن خوێندکارانی زمانی عەرەبی بۆقسەکەرانی بیانی، بڕیاریشە لە رۆژانی دواتردا ھەڵمەتەکە بەردەوام بێت و تەواوی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم تیایدا بەشداربن و ھەر خوێندکارەو دوو نەمام بنێژێ. زانکۆی چەرموو چۆن لە جێبەجێ کردن و پەیڕەوکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا پیشەنگ بوو ھیوادارین لەم کارە شارستانیەشدا جێگە دەستمان دیاربێ لە سەوزکردنی نیشتیمانە ئازیزەکەماندا.




Comments