زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپێک بۆ زانکۆی گەرمیان سازدەکات لەسەر سیستمی بۆلونیا

posted Dec 23, 2018, 11:51 PM by Twana Hadi   [ updated Dec 24, 2018, 9:49 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (24/12/2018) وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (د. بەختیار کمال)ڕاگری کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان و بەڕێز (د. ئومێد قادر)  و  سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (م. بێستون محمد) بەڕێز (شاخەوان حارس). سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد لە ئیدارەی گەرمیان سەرەتا وەفدەکە لە لایەن بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر  (د.سیروان حسن صالح) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازی کران سەرەتا لە کۆلێژی زانست کۆبونەەوە  و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە دیاری بەخشرایە زانکۆی چەرموو رێکەوتننامەیەک واژۆکرا دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی چەرموو لە سیمینارێکدا تیشکی خستە سەر سیستمی بۆلونیا کە لە زانکۆی چەرموو پەیڕەو دەرکرێت. دواتر لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانست لە وۆرکشۆپێکدا  کە لە لایەن بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری زانکۆی گەرمیان ڕێکخرابوو بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) زۆر بەڕوونی تیشکی خستە سەر بۆلنیا پرۆسێس و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی لە زانکۆی چەرموو بۆماوەی (90) خولەک لە بەشێکی تر وۆرکشپپەکەدا پرسیار و سەرنجی مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان وەڵام درایەوە لەلایەن بەڕێزان (د.صلاح، د. ئومێد ، م. شاخەوان، م. بێستون). ئەمەش بووە هۆی بەرچاو ڕوونی زیاتری ستافی مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆسێشە بۆ ساڵی خوێندنی داهاتووی زانکۆکە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.












Comments