وۆرک شۆپێک لەسەر (Bologna Process) لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر

posted Jan 17, 2019, 10:28 AM by Araz Ibrahim Mstafa
لە بەرواری (16/1/2019) زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی لەگەڵ هەر یەک لە زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی  وۆرکشۆپێکی لە سەر سیستەمیECTS
 و بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجامدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
بەئامادەبوونی بەڕێز 
پ.د.صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان د.ئامانج سعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،  د. ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی.


دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێلەکان کە بریتی بوون لە:

پانێلی یەکەم: پ.د.صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرموو لە ژێر ناونیشانی “زانکۆی چەرموو و ئەبدەیتی بۆلۆنیا پرۆسێس”

پانێلی دووەم: م. شاخەوان حارس لە زانکۆی چەرموو لە ژێر ناونیشانی “جێبەجێ کردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر”، لەرێى سیمینارێکى سودبه‌خشه‌وە زۆربەوردى تیشکى خستە سەرلایەنەکانى پەیرەوکردنى (بۆڵۆنیا پرۆسێس) وگرنگى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، وەباسى لەقۆناغەکانى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە کرد لەزانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر.

پانێلی سێیەم: پ. د. احمد ئۆزتاش لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
” Bologna process and learning outcomes “

پانێلی چوارەم: د. خلیل حسن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژێر ناونیشانی:
” Competency based education”

پانێلی پێنجەم: د. ستار سدخان بەڕێوەبەری IEEE لە عێراق لە ژێر ناونیشانی:
” IEEE PRESENTATION”

لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کە نزيكه‌ى (6) کاتژمێرى بەردەوام بوو دەرگاى گفتوگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە و گونجانی لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن پانێلیستەکان یەک بەیەک و بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە،

شایەنى باسە، ( بۆڵۆنیا پرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا.


 
 














































Comments