وەزیری ڕۆشنبیری سەردانی زانکۆی چەرمووی کرد

posted Dec 3, 2018, 2:04 AM by Twana Hadi
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ (3/12/2018) بەڕێز (خالید دۆسکی) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەفدێک سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چەند چالاکی و پرۆژەی هونەری، لە میانەی سەردانەکەیدا وەزیری رۆشنبیری بە هاوەڵی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قایمقامی چەمچەماڵ و جێگری بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد و لە لایەن بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو پێشوازیان لێکرا. لە وتەیەکدا وەزیری رۆشنبیری رایگەیاند: بۆ پشتگیری و پشتیوانی زانکۆو بەرەو پێشچوون و بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆکەتان هاتووین.



Comments