ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووەوە

posted Nov 20, 2017, 1:29 AM by Directorate of Information Technology
          سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆرن لە بوارى پاکردنەوە و خاوێن کردنەوەدا کە دەیانەوێت بەشدار بن لە خاوێن کردنەوەى زانکۆمان لە رێگەى کەمکردنەوەى نهێنیەوە ، جا هەر بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو / بەرێوەبەرایەتى یاسایی بکات بە مەبەستى وەرگرتنى تەندەرى ئامادەکراو ، کە دەفرۆشرێ بە بڕى (100.000) سەد هەزار دینار کە ناگەرێتەوەى بۆ خاوەنەکەى ، وە دوا بەروار بۆ گەڕاندنەوەى تەندەرەکان رۆژى (دووشەمە) رێکەوتى (04/12/2017) کاتژمێر (١٠) سەر لە بەیانى لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو دەبێت

تێبینی :
مەرجە بەشداربوو پێناسەى کۆمپانیا و پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لە کاتى کڕینى تەندەردا             
بەشداربوو پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێ بێت لە کاتى کڕینى تەندەر             
بارمتەى سەرەتایی بە بڕى (2,220,000) دوو ملیۆن دوو سەد و بیست هەزار دینارى عیراقی پێ بێت لە کاتى گەراندنەوەى تەندەر             
کرێ بڵا وکردنەوەى سەرجەم ئاگاداریەکان ئەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت             
مەرجە بەشداربوو لە کاتى گەرانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆلەتى کۆمپانیاکەى پێ بێ         

   


Comments