ئاگادارییەک لە زانکۆی چەرمووەوە

posted Jul 17, 2018, 3:48 AM by Twana Hadi
بە پێێ نوسراوی ژمارە (8/1724) لە بەرواری (17/7/20189) کە ئاماژە بە زیادکردنێکی ئاشکرا دەکات بۆ فرۆشتنی پاشماوەی کەل و پەلی سوتاوی بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆمان کە بریتیە لە ماددەی ئاسن، بە پێی یاسای ژمارە (32) ساڵی (1986)ی هەموار کراو. لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (9/8/2018) کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ- بەڕێوەبەرێتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات.
تێبینی :
1- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (250000) دوو سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی کەمتری پێ نەبێت.
2- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە سەر ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.





Comments