ئاگاداری .. زیادکردنی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی کۆشکی فۆتۆگرافەری زانکۆی چەرموو

posted Aug 20, 2019, 4:17 AM by Twana Hadi

زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆگرافەری سەرۆکایەتى زانکۆ و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان ، بە پێ ی یاسایی ژمارە (٣٢) ساڵی (١٩٨٦)ی هەموارکراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەى (1) یەک ساڵ، لە رۆژی یەک شەممە بەرواری (8/9/2019) کاتژمێر (10) سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستى نرخەکان. 

تێبینی :

1.      بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (250,000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار دابنێت.

2.      کرێ ی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.


Comments