News‎ > ‎

یەکەمین کۆبوونەوەی ئۆنڵاین لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی چەرموو

posted Apr 16, 2020, 1:35 PM by Twana Hadi


بەشی کیمیای دەرمانسازی لە کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستییەکان لە زانکۆی چەرموو یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجامدا بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ خوێندکارانی بەشەکە.

دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلیجی زانستەکرداری و تەندروستییەکان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی چەرموو و یاریدەدەرەکانی لە ڕۆژی ١٠ ی نیسان ٢٠٢٠ ، لە کۆلیژی زانستەکردارییەکان...

بەشی کیمیای دەرمانسازی کۆبوونەوەی  لە ڕۆژی ١١ ی نیسان ٢٠٢٠ لەگەڵ خوێندکارەکانی بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ. د. صلاح رضا سعید) و ڕاگری کۆلێژ
(د. بختیار کمال) و سەرۆکی بەشی کیمیای دەرمانسازی (د. نکتل عبدالحافظ) بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەوانەیە بێتە پێش شێوازی خوێندن بە ئۆنلاین. 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕوونکردنەوەی تەواوی پێشکەش بە خوێندکاران کرد لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خوێندنی ئۆنلاین، وە دواتر بوار درا بە گشت خوێندکاران پرسیاری خۆیان بکەن و ڕوونکردنەوەی تەواو درا لەسەر بابەتەکان. لە هەمان کاتدا یەکەم نموونەی وانەی تۆمار کراو نێرا بۆ خوێندکارەکان بۆ ئەوەی ڕای خۆیان بڵێن لەسەری و زۆریان پێ باش بوو.

کۆبوونەوەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند.



Comments